PM:11:30:02/07/2022
420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ مەدرید
و ناپۆلى کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەى فیدریکۆ بێرناردیسکى یاریزانى پێشووى یۆڤانتۆس
دەکەن.
ڕاپۆرتە
ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى ئارەزووى
گواستنەوەى فدریکۆ بێرناردیسکى ئیتاڵى دەکات، کە بەپێى دەنگۆکان لە پەیوەندیکردن
بە یانەى ناپۆلى ئیتاڵییەوە نزیکبووەتەوە.
گرێبەستى
بێرناردیسکى لەگەڵ هەر یانەیەک بەبێ بەرامبەر دەبێت، لەبەرئەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ
یانەى یۆڤانتۆس کۆتایى هاتووە و لە ئێستادا یاریزانێکى سەربەستە.
جیانلۆکا دى
مارزیۆى ڕۆژنامەنوسى بەناوبانگى ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، ناپۆلى لە گواستنەوەى
بێرناردیسکیدا ڕووبەڕووى کێبڕکێى ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.
هاوکات سایتى
فوتبۆڵ ئیتاڵیا باسى لەوەکردووە، بێرناردیسکى، کە وەرزى ڕابردوو
لەگەڵ خانمە پیرەکە لە 183 یاریدا 12 گۆڵ و 24 ئەسیستى تۆمارکرد، دانوستاندنەکانى
لەگەڵ ناپۆلى بە ڕیتمێکى هێواش دەڕوات.