مۆدریچ: ریاڵ مەدرید گەورەترە لە هەموو یاریزانێک

PM:03:32:02/07/2022

828 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆدریچ دوپاتیکردەوە ڕیاڵ مەدرید گەورەترە لە هەموو یاریزانێک و بەردەوامیش هەوڵی بردنەوەی نازناو دەدات.

لوکا مۆدریچی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا ڕایگەیاند، پێویستە ڕێزی بڕیارەکەی مباپێ بگیرێت چونکە ئەوە هەڵبژاردنی خۆی بوە و نابێت هێرش بکرێتە سەری.

مۆدریچ وتی: پەیوەندی نەکردنی مباپێ بە یانەکەمانەوە کاریگەری نابێت چونکە ڕیاڵ مەدرید گەورەترە لە هەموو یاریزانێک و هەموانیش ئارەزووی پۆشینی درێسی یانەکە دەکەن.

وتیشی: بە دووری نابینم کە لە ساڵانی داهاتوودا مباپێ گرێبەست لەگەڵ ریاڵ مەدرید بکات و لە ئێستادا لە ژێر فشارێکی زۆری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا بریاری مانەوەی لە پاریس داوە، راستیش نیە کە پەیوەندیەکانی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ئەو یاریزانە کۆتاییهاتبێت و ئەگەری هەیە جارێکیتر بابەتی هاتنی بۆ ریاڵ مەدرید گەرم و گوڕتر ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، یانەکەیان لە پێشووتردا ئەوەی سەلماندوە کە ئەگەر چەند یاریزانێکیش ئامادەی یاریکردن نەبن ئەوا بە دڵنیاییەوە هەر بەردەوام دەبێت لەسەر بردنەوەی نازناوەکان.

دوپاتیشیکردەوە کە رۆیشتنی هەندێک لە ئەستێرەکانی یانەکەی ئازاری داوە چونکە هاوڕێیەتیەکی بەهێز لە نێوانیاندا بوە بە نمونەش سێرجیۆ رامۆس کە لە یەکەم رۆژەوە هاوکاری زۆری کردووە.

خ . ک