ساینز پێشەنگی قۆناغی دووەمی پیشبڕکێی بەریتانیای بەدەستهێنا

PM:01:04:02/07/2022

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارلۆس ساینز پێشەنگی قۆناغی دووەمی پیشبڕکێی بەریتانی بەدەستهێناوە و هامیلتۆنیش لە پلەی دووەمدا بوە.

لە پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی فۆرمولاوە وەن دەستیپێکرد و لە قۆناغی دووەمدا کارلۆس ساینزی ئیسپانی و شۆفێر لە تیمی فێراری توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی ماوەکەی بە خولەکێک و 28 چرکە و لە هازاردا 942 چرکە بڕی.

لویس هامیلتۆنی بەڕیتانی لە تیمی مێرسیدیس لە پلەی دووەمی پێشبڕکێکەدا بوو بە جیاوازی لە هەزاردا 163 چرکە، لاندۆ نۆرێسیش لە پلەی سێیەمدا بوو.

ماکس ڤێرستاپنی پێشەنگی ڕیزبەندی جیهانیش لە پلەی چوارەمی قۆناغەدا بو بە جیاوازی لە هەزاردا 255 چرکە لەگەڵ چارلێس لۆکلێری پێنجەم.

ڕێکخەرانی پێشبڕکێکەش بڵاویانکردەوە کە چاوەڕێی کێبڕکێیەکی توند دەکەن لە نێوان سەرەم تیمەکاندا و بە وردیش چاودێری هەڵسوکەوتی سەرجەم شۆفێران دەکەن بۆ دورکەوتنەوە لە روداوەی نەخوازراو لە پیشبڕکێکەدا.

خ . ک