جامی ویمبڵدۆن.. جۆکۆڤیچ گەیشتە قۆناغی چوارەم

AM:09:34:02/07/2022

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ویمبڵدۆن جۆکۆڤیچ و ئەلکاراز گەیشتنە قۆناغی چوارەم و جۆن ئیسنەریش ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی بەرامبەر کیکمانۆڤیچی هاونیشتمانی یاریکرد.

جۆکۆڤیچ بە ئاسانی و دوای کاتژمێرێک و 55 خولەک بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سفر، شەش بە سێ، شەش بە چوار گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، کارلۆس ئەلکارازای ئیسپانی لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوامە و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر ئۆسکار ئۆتی بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی تریشدا، جۆن ئیسنەری ئەمریکی رووبەڕووی یانیک سینەری ئیتاڵی بوەوە و یاریەکەی پێدۆڕاند، کامیرۆن نوریش لە جۆنۆسۆنی بردەوە.

بەم ئەنجامانە، جۆکۆڤیچ و ئەلکارازا و سینەر و نوری سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چوارەمی پاڵەوانیەتیەکە بەدەستهێنا، ئیسنەر و ئۆسکار و جۆنسۆن ماڵئاواییانکرد.

خ . ک