جامی ویمبڵدۆن.. سویاتیک و هالیپ گەیشتنیان بە قۆناغی سێیەم مسۆگەر کرد

PM:02:47:01/07/2022

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ویمبڵدۆن سویاتیک و هالیپ گەیشتنیان بە قۆناغی سێیەم مسۆگەر کرد و کۆسۆڤاش ماڵئاواییکرد.

لەسەر ئاستی کچانی جامی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەرزەوی، ئیگا سویاتیکی پۆڵەندی و پێشەنگی ڕیزبەندی جیهان بەرامبەر لیسلی کیرخۆڤی هۆڵەندی یاریکرد.

کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی سویاتیک کۆتاییهات بەڵام لیسلی بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم یاریەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا سویاتیک بە ئاسانی و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم توانی یاریەکە بۆ خۆی یەکلابکاتەوە و یاریەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، سیمۆنا هالیپی رۆمانی رووبەڕووی فلێکنزی بەلجیکی بوەوە و بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، مێهیلاش شکستی هێنا بەرامبەر کۆری جاوف، پیترا ماریچی کرواتیش لە کۆسۆڤای سلۆڤاکی بردەوە.

بەم ئەنجامانە، سویاتیک و هالیپ و گاوف و ماریچ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەم بەدەستهێنا، کۆسۆڤا و لیسلی و مێهیلا ماڵئاواییانکرد.

خ . ک