بالەی جیهان.. کچانی ئەمریکا پێشەنگن

AM:11:45:01/07/2022

308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى بالەى کچانى جیهان، ئەمریکا لە سربیای بردەوە و بەلجیکاش بەرامبەر ئەڵمانیا شکستیهێنا.

لە یارییەکانی جەولەى 10یەمی قۆناغى ئامادەکاری خولى بالەى کچانى جیهان، هەردوو هەڵبژاردەى ئەمریکا و سربیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

کچانی ئەمریکا شەشەم بردنەوەی یەک لەدوا یەکیان تۆمارکرد و بە درێژایى یارییەکە ئاستێکى بەرزیان پێشکەشکرد و توانیان بە سێ گێمى بێ بەرامبەر بردنەوە بەدەستبهێنن، خاڵی گێمەکانیش 25 بە 17 و 33 بە 31 و 25 بە 16 بوون.

لە یارییەکى تردا، کچانی بەلجیکا بەرامبەر کچانی ئەڵمانیا شکستیان هێنا و ئەڵمانییەکان توانیان یارییەکە بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک ببەنەوە.

بەو بردنەوانەش، ئەمریکا پاش شەش بردنەوەى لەسەریەک بە 27 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد و ئەڵمانیاش بە 11 خاڵ چوە خانەى 11یەمی ڕیزبەندی.