PM:09:43:29/06/2022
564 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی نایابی عێراق نەورۆز بە نەفتی بەسرە دۆڕا و چوار
یاری خولەکەش بە یەکسانبون کۆتاییهات.
لە یارییەکانی هەفتەی 38 و کۆتایی خولی نایابی عیراق،
یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی نەفتی بەسرە.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکاین
کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرجەمیان بێسوود بون و نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 79 ئەحمەد زامل گۆڵێکی بۆ
نەفتی بەسرە کرد، دواتر لە خولەکی 93 ئەحمەد جەلال بەشێوازێکی نایاب و لە
ناوەراستی یاریگاوە گۆڵی دووەمی نەفتی بەسرەی کرد و یاریەکەی بە دوو گۆڵی
بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.
بەو ئەنجامە، نەورۆز بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ بەشێوەیەکی
کاتی لە هەشتەمی ریزبەندیدا مایەوە، نەفتی بەسرەش 46 خاڵی هەیە و لە پلەی 11 دایە.
لە هەمان هەفتە، یانەی شورتە لە دەرەوەی یاریگای خۆی
بەرامبەر دیوانیە یاریکرد و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو، یارییەکانی سەناعە
بەرامبەر قوەجەویە، قاسم بەرامبەر نەفتی وەسەت بە هەمان ئەنجام کۆتاییهاتن، تەڵەبە
و ئەمانەی بەغداش بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
خ . ک