PM:09:27:28/06/2022
380 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى عێراق،
زاخۆ بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر بە کارەبا دۆڕا و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
لە قۆناغى پێش
کۆتایى جامى عێراق بۆ تۆپى پێ، هەردوو یانەى زاخۆ و کارەبا لە یاریگاى نەجەفى ئۆڵیمپى
ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
زاخۆ، کە تاکە
یانەى کوردى بوو گەیشتبووە ئەو قۆناغە، بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند
و گۆڵەکانیش ئەحمەد مەحمود و مستەفا عەلى لە خولەکەکانى 47 و 94دا تۆماریانکرد.
بەمەش زاخۆ
ماڵئاوایى لە جامەکە کرد و کارەباش سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا
و لەو یارییەشدا ڕووبەڕووى براوەى یارى نێوان هەردوو یانەى زەورا و کەرخ دەبێتەوە،
کە ئەم یارییەش ئەمشەو کاتژمێر 10 لە یاریگاى شەعبى نێودەوڵەتى بەڕێوەدەچێت.
گ . ف