هەولێر گرێبەستی لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیم ئیمزا کرد

PM:10:54:27/06/2022

568 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەولێر بە فەرمی گرێبەستکردنی لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیم ڕاگەیاند بێ بڵاوکردنەوەی وردەکاری گرێبەستەکە.

یانەی هەولێر لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، گرێبەستکردنی لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیمی بەرگریکاری عێراقی راگەیاند.

یانەکە بەخێرهاتنی یاریزانەکەیان کردووە بە بێ ئەوەی وردەکاری ماوەی گرێبەستەکە و بڕی تێچووی ئاشكرا بکەن و دوپاتیانکردەوە کە ئەحمەد ئیبراهیم ئیمزای لەسەر گرێبەستەکە کردووە.

ئەحمەد ئیبراهیم لە نێوان ساڵانی 2009 تا 2014 یاریزانی یانەی هەولێر بوە و دوو نازناوی خولی نایابی عێراقی لەگەڵدا بەدەستهێناوە و لەگەڵ یانەکەش گەیشتبوە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئاسیا.

بەرگریکارە عێراقیەکە بەهۆی خراپی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی قوەجەویە بڕیاریداوە کە ئەو یانەیە جێبهێڵێت ولە ماوەی رابردووشدا سکاڵای لە یانەکەی تۆمار کردووە لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانەوە.

خ . ک