AM:11:38:24/06/2022
448 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاسۆ رۆستەم ڕایگەیاند بۆ ماوەی دوو وەرز پەیوەندی بە سالمیەی کوەیتیەوە
کردوە و سوپاسی یانەکەی ئێستاشی دەکات.
ئاسۆ رۆستەمی یاریزانی کورد و هێرشبەری یانەی نەورۆز لە پۆستێکیدا کە لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، گرێبەستکردنی لەگەڵ یانەی سالمیەی کوەیتی
بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕاگەیاند.
ئاسۆلە پۆستەکەدا سوپاسی کارگێڕی و ستافی ڕاهێنەرانی یانەی نەوۆرزی کردووە
کە بەردەوام هاوکارییان کردووە، وە سوپاسی هاندەرانی ئەو یانەیە دەکات کە هەمیشە
پاڵپشتیان کردووە لە یاریگادا و بەڵێنیداوە کە هەرگیز لەبیریان نەکات.
ئاسۆ رۆستەم لەم وەرزەی خولی نایابی عێراقدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و
پێش کۆتاییهاتنی خولەکە بە یەک هەفتە بە تۆمار کردنی 18 گۆڵ لە پلەی دووەمی
گۆڵکارانی خولەکەدایە و بەشداری لە 32
یاریدا کردووە.
ئاسۆ تەمەنی 28 ساڵە و تا ئێستا لە شەش یانەی جیاواز یاریکردووە کە ئەوانیش
نەورۆز و سلێمانی و هەولێر و دهۆک و کەربەلا و پێشمەرگەی سلێمانین و یانەی سالمیەی
کوەیتی دەبێتە حەوتەم یانە کە ئەو یاریزانە یاری تیا بکات.
خ . ک