یۆڤانتۆس ئاڵای سپى هەڵکرد

AM:11:03:24/06/2022

572 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس ئاڵای سپی بەرامبەر دی ماریا هەڵدەکات و گۆڕەپانەکە بۆ بەرشەلۆنە بەجێدەهێڵێت.

پێگەى فۆتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، کارگێری یۆڤانتۆس وازی لە بیرۆکەی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەنخل دی ماریا یاریزانی پاریس سان جێرمان هێنا، پاش ئەوەی کارگێری یانەکە بێ ئومێدبوون لە چاوەڕوانی وەڵامی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکەیانەوە.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویشیکردەوە، زیاتر لە چوار هەفتەیە یۆڤانتۆس ئۆفەرێکی پیشکەش بە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە کردووە و تا ئەم ساتەش بێ وەڵامە، دی ماریاش داوای کاتی زیاتری کردبوو بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ خێزانەكەی سەبارەت بە ئۆفەرەکەى یۆڤانتۆس، یان ئەگەری چوون بۆ بەرشەلۆنە یان گەڕانەوەی بۆ ئەرجەنتین.

هاوکات رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكرد، کارگێڕی یوڤانتۆس دواجار بڕیاریدا لە بیرۆکەی گرێبەستکردن لەگەڵ دی ماریا پاشەکشە بکات، بە شێوەیەش گۆرەپانەکەى بۆ بەرشەلۆنە بەجێهێشت کە ئامانجی گواستنەوەی یاریزانەکەی تانگۆیە و خێزانەکەشی حەز دەکەن دی ماریا لە بری ئیتاڵیا بۆ نیشتەجێ بوون ڕوو لە ئیسپانیا بکەن.

دی ماریا ساڵی 2015 لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە ڕووی لە پاریس سان جێرمان کرد، لە 295 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 93 گۆڵی تۆمارکردووە و 119 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی درووستکردووە، پێشتریش یاریزانی یانەکانی بەنفیکا و ریاڵ مەدرید ڕۆزاریۆ سێنتڕاڵی ئەرجەنتینی بووە.