AM:10:29:24/06/2022
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی مایۆرکا
مێدڤیدێڤ ماڵئاوایی کرد تیستیپاسیش گەیشتە نیوەى کۆتایی.
لە
یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی مایۆرکا بۆ تێنسی سەرزەوی،
دانێلمێدڤیدێڤیڕوسی بەرامبەر باوتیستا ئاگوتی ئیسپانی یاریکرد.
لە کۆمەڵەی
یەکەمدا ئاگوتی ئیسپانی باشتر بینرا و توانی بە ئەنجامی شەش بە سێ بردنەوە بەسەر
مێدڤیدیڤی یەکەمی جیهان بەدەستبهێنێت، لە کۆمەڵەی دوووەمیشدا یاریزانە ڕووسییەکە نەیتوانی
بگەڕێتەوە بۆ کەشی یارییەکە و بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە شەش کۆمەڵە دووچاری
شکستهات و لەسەر دەستی ئاگوتی 20می جیهان ماڵئاوایی کرد.
لە هەمان قۆناغدا،
ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی ڕووبەڕووی مارکۆس گیرۆنی ئەمریکی بووەوە، یاریزانە
یۆنانییەکە توانی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردنەوە بەدەستبهێنت،
هاوکات بۆنزی فەڕەنسی و بیلێری سویسری لەهەمان قۆناغدا شکستیان بە ئاڵتمایەری
ئەڵمانی و گریکسپوری هۆڵەندی هێنا.
بەو بردنەوانەش، ئاگوت و
بیلێر لە قۆناغی نیوەى کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە و تیستیپاسیش بەرامبەر بۆنزی
یاری دەکات.