میسی پاریس سان جێرمان لە پارەدا وندەکات

AM:08:41:24/06/2022

8012 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خلێفی ستایشی میسی دەکات و دوپاتیدەکاتەوە پاریس لە دوای هاتنی میسی ژمارە داراییەکانی سنورەکانی تێپەڕاندووە.

ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى مارکا نەیشاردەوە، پاش ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل میسی لە هاوینی ڕابردوو یانەکەیان لە ڕووی داراییەوە قازانجێکی گەورەى کردووە و فرۆشی درێسەکانیشی پشکی شێری داهاتەکانی پاریس بووە لە بازاڕەکاندا.

خلێفی بۆ مارکا نەیشاردەوە، لە ساتە وەختی پەیوەندیکردنی میسی بە یانەکەیانەوە تا کۆتایی وەرزی ڕابردوو داهاتی یانەکە بەهۆی فرۆشی درێسەکەى میسییەوە 700 ملیۆن یۆرۆ بووە، بە جۆرێک لەسەدا 60ی کۆی کۆی درێسی فرۆشراوی سەرجەم یاریزانەکان تایبەت بووە بە لیۆنێل میسی.

مارکا لە زاری خلێفیشەوە بڵاویکردەوە، پاش چونی میسی بە گرێبەستێکی سەربەست بۆ پاریس سان جێرمان 10 گەورە کۆمپانیا سپۆنسەری یانەکەیان کردووە، ئەوەش هۆکاربووە یانەکە لە وەرزی ڕابردوو داهاتێکی دارایی گەورە بەدەستبهێنێت و تاکە یانەش بووە ڕکابەری مانچستەر یونایتد بکات لە ڕووی فرۆشتنی زۆرترین درێسەوە کە ڕۆناڵدۆ لە ڕیزەکانیدا بوونی هەیە.