چێڵسی دی لیختی کردوەتە ئامانج

PM:11:31:23/06/2022

480 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی گرنگی بە گواستنەوەی دی لیخت دەدات و یۆڤانتۆسیش داوای نرخێکی خەیاڵی دەکات.

تۆڕی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد کە یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیانەوێت لەم هاوینەدا بەهەر نرخێک بێت ماتیاس دی لیختی هۆڵندی بەرگریکاری یانەی یۆڤانتۆس بگوازنەوە.

ئەو تۆڕە ئاماژەی بەوەشکرد دی لیختی 22 ساڵ مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس 120 ملیۆن یۆرۆیە کە لە هاوینی 2024 کۆتایدێت و تائێستاش نەگەیشتونەتە ڕێکەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

یانەی چێڵسی هەوڵەدا هڵی بەرگری یانەکە بەهێزتربکات ئەوەش دوای ئەوە دێت هەریەکە لە ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێری ئەڵمانی و ئەندریا کریستنسنی دانیمارکی ڕیزەکانی یانەکەیان بەجێهێشت.

دی لیخت لە ماوەکانی ڕابردوودا گومانەکانی لەبارەی داهاتوویەوە زیاتر کرد لەگەڵ یۆڤانتۆس و دوپاتیکردەوە بەهیچ شێوەیەک پەلە ناکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چونکە ئەوەی بەلایەوە گرنگە پڕۆژەی وەرزشی یانەکانە و چێڵسی بیر لەوەدەکاتەوە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بداتە یۆڤانتۆس و گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدات.