PM:10:51:23/06/2022
744 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە دەیانەوێت گرێبەستەکەی
ڕۆدریگۆ نوێبکەنەوە.
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەستیکردوە بە گفتوگۆکانی تا گرێبەستەکەی
ڕۆدریگۆ گۆسی بەرازیلی ئەستێرەی یانەکەی نوێبکاتەوە ئەوەش وەک پاداشتێک بۆ ئەو
ئاستە بەرزەی لە وەرزی ڕابردوو پێشکەشی کرد.
تۆڕی گۆڵی ئیسپانی ڕایگەیاند یانەی شاهانە کار بۆ ئەوە دەکەن گرێبەستێکی
درێژخایەن پێشکەشی ڕۆدریگۆ بکەن چونکە وەک یەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکانی داهاتووی
یانەکە دەیبینن.
ڕۆدریگۆی 21 ساڵ گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تا هاوینی 2024
بەردەوامی هەیە و سەرەڕای ئەوەش فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە دەیانەوێت
ماوەیکی زیاتر ئەو یاریزانە لە یانەکە بهێڵنەوە.
ئەو ئەستێرە بەرازیلیە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی لە خولە جیاوازەکان
پێشکەشکرد و بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا گۆڕانکاری
بەسەرداهات و لەئێستادا نرخی بە 60 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.