بەرشەلۆنە کۆتا هەلی خۆی بۆ لیڤاندۆڤسکی تاقیدەکاتەوە

PM:10:29:23/06/2022

616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە کۆتا گرێبەستی خۆی بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی پێشکەشی بایرن میونشن دەکات.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاند دوای ئەوەی بەرپرسانی بایرن میوشنی ئەڵمانی چەند گرێبەستێکی یانەی بەرشەلۆنەیان ڕەتکردەوە بۆ گواستنەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەئێستادا بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە کۆتا پێشنیاری خۆیان ئامادەکردووە تاپێشکەشی ئەو یانە ئەڵمانیەی بکەن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی ئامادەکردووە کە لەڕووی نرخ و ژمارەوە بەرزترین دەبێت و لەچەند ڕۆژی داهاتوو پێشکەشی یانە باڤاریەکەی دەکەن تا بەشێوەیەکی کۆتایی داهاتووی لیڤاندۆڤسکی یەکلابکەنەوە.

بەرشەلۆنە بڕیاریداوە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بایرن بکات و ئەو پێشنیارەش کۆتا گرێبەستی یانەکە دەبێت بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی و بەرشەلۆنە لەوە دڵنیایە گفتوگۆکانی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە زۆر قورسە بەڵام بەرزکردنەوەی نرخی گرێبەستەکەی یارمەتیدەر دەبێت تا بیروڕای خۆیان بگۆڕن و یاریزانەکە بفرۆشن.