بەرشەلۆنە نەیماری ڕەتکردوەتەوە

PM:09:57:23/06/2022

748 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە پێشنیارێکی پاریس سان جێرمان ڕەتدەکاتەوە بۆ گواستنەوەی نەیمار بە نرخێکی کەم.

پڕۆگرامی چیرنگیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد کارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیوەندیان بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە تا لەبارەی گواستنەوەی نەیمار دا سیلڤای بەرازیلیەوە گفتوگۆبکەن.

نەیمار دا سیلڤای 30 ساڵ دەنگۆکانی ڕۆشتنی لە یانە پاریسیەکە تابێت بەرەو زیادبوون دەچێت لەم هاوینەدا بەتایبەتی دوای ئەوەی ناسر خلێفی سەرۆکی یانە پاریسیەکە ئەگەری ڕۆشتنی ئەو یاریزانەی خستەڕوو.

خۆسێ ئەلڤارێزی ڕۆژنامەنوسی پڕۆگرامی چیرنگیتۆ ڕونیکردەوە کارگێڕی بەرشەلۆنە لەلایەن یانە فەڕەنسیەکەوە پەیوەندیەکیان پێگەشتووە و بیرۆکەی گەڕانەوەی نەیماریان بۆ بەرشەلۆنە پێشنیار کردووە و ڕایانگەیاندووە ئامادەن بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بفرۆشن.

ئەو ڕۆژنامەنوسیە دوپاتیکردەوە نەیمار دڵخۆش دەبێت بە گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەڵام لەئێستادا یانە کەتەلۆنیەکە بەهیچ شێوەیەک نەیمار وەک بژاردەیەک نابینن تا گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن.