PM:09:26:23/06/2022
324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆگبا گرێبەستێکی خەیاڵی مان یونایتدی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.
پۆل پۆگبای فەڕەنسی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی گرێبەستێکی خەیاڵی یانەکەی ڕەتکردوەتەوە تا گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و وەرزی داهاتوو لە یانەکە بەردەوام بێت.
پۆگبا لەم مانگەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد کۆتایدێت و بڕیاریداوە یانەکەی بەجێبهێڵێت و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیەوە بکات.
تۆڕی سکای سپۆرتی بەریتانی ڕونیکردەوە مان یونایتد گرێبەستێکی پێشکەشی پۆگبا کردووە کە پێکهاتووە لە موووچەیەکی هەفتانە بەبڕی 650 هەزار یۆرۆ ئەوەش واتا مانگانە بڕی یەک ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ بەڵام پۆگبا دەرگای مانەوەی بەڕووی کارگێڕی یانەکەدا داخستووە چونکە نایەوێت لە یانەکە بەردەوامبێت.
یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لەڕێگای پاداشتێکی داراییەوە قەربووی پۆگبا بکاتەوە چونکە گرێبەستەکەی بەخؤرایی دەبێت و بڕە پارەیەکی زۆر لەسەر یانەکە ناکەوێت بۆ گواستنەوەی.