دیمبلی لەنێوان چەند بژاردەیەکدایە

PM:08:25:23/06/2022

532 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیمبلى لە نێوان بەرشەلۆنە و سێ یانەى تردا سەرى لێشێواوە و چارەنوسى بەنادیارى ماوەتەوە.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، عوسمان دیمبلى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى سەرى لێشێواوە لە نێوان چوار یانەدا و دەیەوێت گرێبەستەکەى لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە نوێبکاتەوە، بەڵام ئۆفەرەکەى بەرشەلۆنە بریکارەکانى ڕازى ناکات.

مارکا ئاماژەى بەوەکردووە، یانەى چێڵسى ئینگلیزى پێشوازى لە گواستنەوەى دیمبلى دەکات، بۆ ئەوەى بیگەیەنێتەوە بە تۆماس توخێل، کە پێشتر ڕاهێنەرى بووە لە یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانیدا.

باسى لەوەشکردووە، هێشتا لە چوارچێوەى گرنگیپێدانى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسی نەچووەتە دەرەوە، دواى ئەوەى گرێبەستى کیلیان مباپێشى نوێکردووەتەوە.

ڕۆژنامە ئیسپانیەکە دووپاتیکردووەتەوە، یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانیش یەکێکە لە دیارترین ئەو یانانەی گرنگى بە هێرشبەرە فەڕەنسیەکە دەدەن، بەڵام بە ئارەزوویەکى کەمتر لەو یانانەى تر، کە ئاماژەیان پێکرا.