سۆن لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە چاودێری دەکرێت

PM:07:34:23/06/2022

348 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هیۆن مین سۆن لە لیستى ئەو هێرشبەرانەدایە، کە یانەى ڕیاڵ مەدرید هەوڵى گواستنەوەى یەکێکیان دەدات.

ڕۆژنامەى زەسەنى بەریتانى بڵاویکردەوە، یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى گرنگى بە هیۆن مین سۆنى کۆریاى باشور هێرشبەرى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى دەدات.

زەسەن ئاماژەى بەوەکردووە، سۆن بەشێکە لە لیستى ئەو هێرشبەرانەى، کە یانە مەدریدیەکە چاودێریان دەکات و کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرش دەیەوێت هێڵى هێرشبردنیان پێ بەهێزبکات، دواى ئەوەى گاریس بەیڵ و ئیسکۆ ئەلارکۆن گرێبەستەکانیان کۆتایى هاتووە و مارکۆ ئەسینسیۆش لە بەجێهێشتنى یانەکە نزیکە.

لەگەڵ سۆن، ڕیاڵ مەدرید گرنگیش بە سێرجى گنابرى یاریزانى بایرن میونشن و ئەلیخاندرۆ گارناچۆى یاریزانى لاوى مانچستەر یونایتد و ڕیچارلسۆنى هێرشبەرى ئیڤەرتۆن و گابرێل جیسۆسى هێرشبەرى مانچستەر سیتى دەدات.

سۆن هاوینى 2015 لە یانەى بایەر لیڤەرکوزنى ئەڵمانییەوە پەیوەندى بە تۆتنهامەوە کرد و لەو کاتەوە لە 324 یاریدا 131 گۆڵى تۆمارکردووە و 73 گۆڵیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە.