PM:07:05:23/06/2022
612 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى نایابى عێراق، نەورۆز بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە هەولێرى بردەوە و سەرکەوتنى
بۆ پلەى هەشتەم بەدەستهێنا.
لە هەفتەى 37 و پێش کۆتایى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى نەورۆز لە
یاریگاى زانکۆ لە سلێمانى، میواندارى یانەى هەولێرى کرد.
نەورۆزى خاوەن یاریگا و هاندەر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و
تاکە گۆڵەکەش بنیامین ئۆکۆرۆنکۆ لە خولەکى 33دا تۆماریکرد.
بەم ئەنجمە، نەورۆز بە کۆکردنەوەى 51 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى هەشتەمى ڕیزبەندى
خولەکە بەدەستهێنا و هەولێریش بە 44 خاڵ و بەکاتى لە پلەى 11یەمدا ماوەتەوە.
لە هەفتەى 38 و کۆتایى خولى نایابى عێراقدا، نەورۆز دەبێتە میوانى نەفتى بەسڕە
و هەولێریش میواندارى کەرخ دەکات و زاخۆش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا ڕووبەڕووى
نەفتى میسان دەبێتەوە.
گ . ف