PM:06:31:23/06/2022
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى بالەى جیهان، بەڕازیل دواى سێ دۆڕاندن بە بردنەوە شادبووەوە و
ئەرجەنتین و کەنەداش توشى شکستبوون.
لە درێژەى یارییەکانى جەولەى شەشەمى خولى بالەى جیهان، هەردوو هەڵبژاردەى
بەڕازیل و سڕبیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
بەڕازیل لە زۆربەى کاتەکاندا کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و بە سێ گێمى بێ
بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا، ئەنجامى گێمەکانیش 25 بە 18 و 26
بە 24 و 25 بە 17 خاڵ بوون.
بەم ئەنجامە، بەڕازیل دواى سێ دۆڕاندنى لەسەریەک بە بردنەوە شادبووەوە و بەکۆکردنەوەى
نۆ خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى شەشەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، سڕبیاش، کە بۆ سێیەم
یارى لەسەریەک توشى شکستبوو، لە پلەى 11یەمدایە و شەش خاڵى هەیە.
لە یارییەکانى تردا، هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بە گێمێک بەرامبەر بە سێ گێم بە
هەڵبژاردەى سلۆڤینیا دۆڕا و هەڵبژاردەى پۆڵەنداش بە سێ گێمى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى
بەسەر هەڵبژاردەى کەنەدا بەدەستهێنا.
گ . ف