زیدان: بنزیمە برامە کە لە دایکم نەبووە

PM:03:36:23/06/2022

784 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان باس لە پەیوەندى خۆى و بنزیمە دەکات و دووپاتیشیکردەوە سەرسام نەبووە بەو ئاستەى وەرزى ڕابردوو پێشکەشى کردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى لیکیپى فەڕەنسى، زەینەدین زیدانى ڕاهێنەرى پێشووى یانەى ڕیاڵ مەدرید ئاماژە بەوەدەکات، پەیوەندییەکى زۆر نزیکى لەگەڵ کەریم بنزیمەى هێرشبەرى یانە مەدریدیەکەدا هەیە.

زیدان دەڵێت "پەیوەندیم لەگەڵ بنزیمە سنورى یاریگاى تێپەڕاندووە و لایەنێکى سۆزداى هەیە، ئەو وەک برایەکى بچوک وایە کە لە دایکم نەبووبێت، قسەى زۆرى لەگەڵدا دەکەم لەبارەى کاروانە وەرزشیەکەمەوە، لەبەرئەوەى کاروانەکانمان لەیەکەوە نزیکە".

زیدان باس لەوەشدەکات، سەرسام نەبووە بە ئاستى بنزیمە لە وەرزى ڕابردوودا، کە ئەو بەردەوامە لەوەى پێشکەشى دەکات و بەتەواوى تواناکانى دەناسێت و هەردەم تایبەت بووە بە درێژایى یاریکردنى لە ڕیاڵ مەدریدا، ئێستاش بووەتە یاریزانێکى ناوەزە.

زیدان هێرشبەرە فەڕەنسیەکە بە شایستەى خەڵاتى تۆپى ئاڵتون دەزانێت و دەڵێت "هەموو جیهان پێیانوایە بنزیمە شایستەى خەڵاتەکەیە، ئەو پێویستى بە بەرەوپێشبردنى ئاستى نییە".

گ . ف

Zidane: Benzema best striker in French history - Real Madrid Latest News .com