ئەتلەتیکۆ ئەستێرەیەکی دەفرۆشێت

PM:02:53:23/06/2022

420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی لیمار دەکات و نایەوێت هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر لەدەستی بدات.

ڕاپۆرتە وەرزشییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کارگێری ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکلابووەتەوە لە فرۆشتنی تۆماس لیمار لە بازاڕی گواستنەوەدا، تا لە ڕوی داراییەوە سوومەند بێت ، پێش ئەوەى لە هاوینی داهاتوودا سەربەست بێت و بێ بەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دەرەوەى ئیسپانیا بکات.

لەو بارەیەوە، پێگەى گۆڵ بڵاویکردەوە، کارگێری یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت سوود لە بڕە پارەی لیمار وەربگرێت تا لە بازاڕی گواستنەوەدا هاوکار بێت بۆ گواستنەوەى یاریزانێکی باڵی ڕاست و ناوەڕاستکارێک تا یاریمەتیدەر بێت بۆ تیپەکەى سیمیۆنی ڕاھێنەر لەسەر ڕکابەریکردن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان لە وەرزی داهاتوودا.

گرێبەستی لیماری 26 ساڵ هاوینی 2023 کۆتایی دێت و یاریزانە فەڕەنسییەکە هاوینی 2018 بەرامبەر 72 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆوە چووە ئەتلەتیکۆ مەدرید، لەم وەرزەشدا لە 34 یاری سەرکەوتوو بووە لە تۆمارکردنی چوار گۆڵ و شەش ئەسیست.