گورزێکی کوشندە بۆ بەرشەلۆنە

PM:01:23:23/06/2022

704 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن لێدانێکی کوشندە ئاڕاستەى بەرشەلۆنە دەکات و بە ئاشکرا مانەوەى لیڤاندۆڤسکی تاکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى دووپاتدەکاتەوە.

حەسەن ساڵح حەمیدییچی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆنامەى بێڵد دووپاتیکردەوە، داهاتوی لیڤاندۆڤسکی تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لە هاوینی 2023 لە ئالیانز ئارینا دەبێت و چاوەڕێی هیچ گرێبەستێک ناکەن و ئەوەى چاوەڕێی دەکات ئامادەبوونی لیڤایە لە یەکەم ڕۆژی ڕاهێنانەکاندا کە 12ی مانگی داهاتوو دەبێت.

هاوکات ئۆلیڤەر کان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن ئاشکرایکرد، گۆڕانکاری بەسەر هەڵوێستیان بەرامبەر لیڤاندۆڤسکی نەگۆڕاوە و دەبێت پابەندی گرێبەستەکەى بێت، ئەوان بۆ وەرزی داهاتوو سوود لە تواناکانی وەردەگرن و نایانەوێت دەستبەرداری یەکێک لە باشترین هێرشبەرانیان بن لە مێرکاتۆدا.

گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، هێرشبەرە پۆڵەندییەکە سوورە پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى ڕوو لە بەرشەلۆنە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەرشەلۆنە ڕێکەوتنی کردووە، بەڵام یەکەم گرێبەستی بەرشەلۆنە بۆ بایرن میونشن لە پێناو لیڤاندۆڤسکی بە ڕەتکردنەوە کۆتایی هات و چاوەڕێدەکرێت یانەکەى هەرێمی کەتەلۆنیا گرێبەستێکی جیاوازتر پێشکەش بکات تا تواناکانی بەدەستبهێنێت.