ڕیزبەندی هەڵبژاردەکان.. بەڕازیل پێشەنگە و ئەرجەنتین چووە پلەى سێیەم

AM:11:59:23/06/2022

1232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فیفا ڕیزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە و ئەرجەنتین پلەى سێیەمی لە فەڕەنسا وەرگرت.

یەکێتی تۆپی پێی جیهان ڕیزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە و هەڵبژاردەى بەڕازیل بە کۆکردنەوەى هەزار و 837 خاڵ بۆ دووەم جار پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد و بەلجیکاش کە لە 31ی مانگی ئازاری ڕابردوو لوتکەى ڕیزبەندی لەدەستدا بە جیاوازی 16 خاڵ لەدوای بەڕازیل لە پلەی دووەمدایە.

هاوکات هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بە جیاوازی کەمتر لە شەش خاڵ پلەى سێیەمی ڕیزبەندی لە هەڵبژاردەى فەڕەنسا وەرگرت کە دابەزی بۆ پلەى چوارەم و هەڵبژاردەى ئینگلتەراش بە جێگری لە پلەى پێنجەمدا مایەوە.

لە بەرامبەردا ئیسپانیا پلەى شەشەمی لە ئیتاڵیا وەرگرت و هۆڵەنداش توانی دوو پلە سەرکەوێت و بگاتە پلەى هەشتەمی ڕیزبەندی، هەرچی پورتوگالیشە لە خانەى هەشتەمەوە دابەزییە خانەى نۆیەم و دانیمارکیش بۆ یەکەمجار توانی پلەى 10یەم بگرێت وبوونی لە نێو 10 باشترین هەڵبژاردەکاندا هەبێت.