بەرشەلۆنە دیبالای ڕەتکردەوە

AM:11:30:23/06/2022

644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیبالا خۆی پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە و لە لایەن جۆردی کرۆیف و چاڤی هێرناندێزەوە ڕەتکراوەتەوە.

ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، پاوڵۆ دیبالا پێش ئەوەى گفتوگۆی چوونی بۆ یانەى ئینتەرمیلان بکات، لە ڕێگەى بریکاری کارەکانییەوە داوای لە کارگێری بەرشەلۆنە کردووە گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بکەن، بەڵام داواکەى لە لایەن جۆردی کرۆیف و چاڤی هێرناندێزەوە ڕەتکراوەتەوە.

سپۆرت بڵاویشیکردەوە، یاریزانە ئەرجەنتینیەکە بیرۆکەى چوونی بۆ بەرشەلۆنە بە گونجاو زانیووە تا لە یاریگاکانی ئەوروپا بەردەوام بێت، بەڵام بە هۆکاری ئەوەى یاریزانێک نیە بتوانرێت بۆ داهاتوو سوودی لێوەربگیرێت لە لایەن کرۆیف و چاڤییەوە ڕەتکراوەتەوە.

دیبالا لە ئێستادا لەگەڵ کارگێڕی ئینتەرمیلان لە گفتوگۆدایە تا ڕوو لە جۆسێپی میاتزا بکات و دووەمی وەرزی ڕابردوی خولی ئیتاڵیاش ئامادەیە بەرامبەر شەش ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بکات، بەڵام یاریزانەکەى تانگۆ داوای هەشت ملیۆن و بڕێک پارە وەک گۆرانکاری دەکات، ئەوەش تا ئەم ساتە خاڵی ناکۆکی هەردوولایە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی.