AM:10:55:23/06/2022
312 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مەکسیک داوایەک ئاڕاستەى عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی
یارییەکی دۆستانە لەسەر خاکی ئیسپانیا.
ڕاپۆرتە وەرزشییەکان ئاشکرایانکرد، یەکێتی تۆپی پێی مەکسیک
داوای لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق کردوە، پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیال
یارییەکی دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردەى هەردوو وڵاتدا لەسەر خاکی ئیسپانیا و نزیک
شاری بەرشەلۆنە ئەنجامبدەن.
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، یەکێتی تۆپی پێی عێراق
ڕەزامەندی سەرەتایی لەسەر ئەنجامدانی ئەو یارییە دۆستانەیە نیشانداوە کە بڕیارە لە
نۆی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو لە یاریگایەکی نزیک شاری بەرشەلۆنە ئەنجامبدرێت و
یەکێتی تۆپی پێی مەکسیکیش سەرجەم تێچووی دارایی ئەو یارییە لەخۆ دەگرێت.
ئاماژەى بەوەشدراوە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق دەیەوێت
سوود لەو گەشتە بۆ ئیسپانیا وەربگرێت و یارییەکی دوستانەى تر ئەنجامبدات کە دوور
نیە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا یان ئۆرگوای یان پورتوگال و ئەرجەنتین بێت کە
لە مۆندیالدا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ژاپۆن و کۆریای باشوور و سعوودیەی نوێنەرانی
کیشوەری ئاسیا یاری دەکەن.