خلێفی بۆ تیباس: سەرۆکایەتی خولێک دەکەیت کە بە ڕێژەیەکی زۆر مردووە

PM:07:24:22/06/2022

768 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خلێفی هێرشی توندە دەکاتە سەر تیباس دەڵێت کاری خۆی بکە و خولی ئیسپانیا مردووە.

ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى مارکای ئیسپانی و لو پاریسیانی فەڕەنسی بە زمانێکی هەڕەشە ئامێز هێرشی کردەوە سەر خافێر تیباسی سەرۆکی ڕابیتەى خولی ئیسپانیا و ڕایگەیاند تیباس کێیە و ئەو کەسە ناناسێت، هەروەها ڕاشیگەیاند، ئەو سەیری کاری یانە و فیدراسیۆنەکان و خولەکانی دیکە ناکات، ئەوە کاری ئەو نییە، بەڵام قبوڵیشی ناکات کەسانی دیکە قسە لەسەر یانەکەیان بکەن.

لە درێژەى چاوپێکەوتنەکەیدا دووپاتیکردەوە، ئەوان پرۆژەیەکی گرنگیان لەبەردەستە و کاری لەسەر دەکەن و هەنگاوی باشیشیان بڕیوە، بۆیە هەست بە هیچ نیگەرانییەک ناکەن و کاتی خۆیان بە وەڵامدانەوەى کەسانێک سەرقاڵ ناکەن لەهەمان کاتیشدا گۆێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناگرن.

هاوکات ئاشکرایکرد، هەموو ساڵیک، هەموو هاوینێک، باس لە یاری دارایی خاوێن دەکرێت، بەڵام باش دەزانن چی دەکەن و لە کەسانی دیکە باشتر کارەکانیان جێبەجێ دەکەن و پێویست ناکات کەس ئامۆژگارییان بکات.

ئاشکراشیکرد، کاتێ گرنگیان بە میسی دا هەمووان وتیان گرێبەستێکی ئەستەمە و سەرناگرێتـ بەڵام ئەوەی ویستیان بەدەستیان هێنا و توانیان سوودێکی زۆریش لە گواستەوەى میسی بۆ پارک دی پرانس ببینن، لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەشدا بە سەرۆکی ڕابیتەى لالیگا دەڵێت، ئەو کەسە زانیاری قسە دەکات، پێویستە سەرنجی لەسەر کارەکانی بێت، چونکە خولی ئیسپانیا تا ڕادەیەکی زۆر مردووە.

خلێفی هێرشی توندە دەکاتە سەر تیباس دەڵێت کاری خۆی بکە و خولی ئیسپانیا مردووە.

ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەى مارکای ئیسپانی و لو پاریسیانی فەڕەنسی بە زمانێکی هەڕەشە ئامێز هێرشی کردەوە سەر خافێر تیباسی سەرۆکی ڕابیتەى خولی ئیسپانیا و ڕایگەیاند تیباس کێیە و ئەو کەسە ناناسێت، هەروەها ڕاشیگەیاند، ئەو سەیری کاری یانە و فیدراسیۆنەکان و خولەکانی دیکە ناکات، ئەوە کاری ئەو نییە، بەڵام قبوڵیشی ناکات کەسانی دیکە قسە لەسەر یانەکەیان بکەن.

لە درێژەى چاوپێکەوتنەکەیدا دووپاتیکردەوە، ئەوان پرۆژەیەکی گرنگیان لەبەردەستە و کاری لەسەر دەکەن و هەنگاوی باشیشیان بڕیوە، بۆیە هەست بە هیچ نیگەرانییەک ناکەن و کاتی خۆیان بە وەڵامدانەوەى کەسانێک سەرقاڵ ناکەن لەهەمان کاتیشدا گۆێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناگرن.

هاوکات ئاشکرایکرد، هەموو ساڵیک، هەموو هاوینێک، باس لە یاری دارایی خاوێن دەکرێت، بەڵام باش دەزانن چی دەکەن و لە کەسانی دیکە باشتر کارەکانیان جێبەجێ دەکەن و پێویست ناکات کەس ئامۆژگارییان بکات.

ئاشکراشیکرد، کاتێ گرنگیان بە میسی دا هەمووان وتیان گرێبەستێکی ئەستەمە و سەرناگرێتـ بەڵام ئەوەی ویستیان بەدەستیان هێنا و توانیان سوودێکی زۆریش لە گواستەوەى میسی بۆ پارک دی پرانس ببینن، لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەشدا بە سەرۆکی ڕابیتەى لالیگا دەڵێت، ئەو کەسە بێ زانیاری قسە دەکات، پێویستە سەرنجی لەسەر کارەکانی بێت، چونکە خولی ئیسپانیا تا ڕادەیەکی زۆر مردووە.