PM:10:46:21/06/2022
760 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى دامەزراوەکانى کۆمپانیاى نالیا، ئێن ئاڕ تى لە گوندى ئەڵمانى بردەوە
و نازناوەکەى بەدەستهێنا.
لە یارى کۆتایى خولى دامەزراوەکانى کۆمپانیاى نالیا، کە لە یاریگاى گوندى
ئەڵمانى بەڕێوەچوو، هەردوو تیپى کەناڵى ئێن ئاڕ تى و گوندى ئەڵمانى ڕووبەڕووى
یەکبوونەوە.
لە یارییەکى ئاست بەرز و بە ئامادەبوونى هاندەرێکى زۆر، کەناڵى ئێن ئاڕ تى
بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە و جامى خولەکەى بەرزکردەوە.
گۆڵەکانى ئێن ئاڕ تى، چێنەر و کەیوان و کۆژین لە خولەکەکانى 8 و 21 و 57دا
تۆماریانکرد، دوو گۆڵەکەى گوندى ئەڵمانیش شاسوار عەبدولواحید لە خولەکەکانى 1 و 27دا
تۆماریکردن.
خولەکە لە چوارچێوەى چالاکیەکانى کۆمپانیاى نالیا بوو، بڕیاریشە کەناڵى ئێن
ئاڕ تى پاڵەوانى خولەکە لە ماوەى داهاتوودا بەشدارى لە پاڵەوانێتى فوتساڵى
کەناڵەکان بکات، کە بە سەرپەرشتى لیژنەى ڕۆژنامەنوسانى وەرزشى کوردستان لە 27ى ئەم
مانگە دەستپێدەکات.
گ . ف