کاتى یارییەکانى پێش کۆتایى جامى عێراق ئاشکراکرا

PM:04:39:20/06/2022

428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

28ى مانگ زاخۆ یارییەکەى بەرامبەر کارەبا لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى عێراق ئەنجام دەدات.

یەکێتى تۆپى پێى عێراق کاتى یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایى جامى عێراقى ڕایگەیاند، کە یانەکانى زاخۆ و کارەبا و زەورا و کەرخ سەرکەوتنیان بۆ ئەو قۆناغە بەدەستهێناوە.

یەکێتییەکە ئاشکرایکردووە، یارییەکەى نێوان زاخۆ و کارەبا لەو قۆناغەدا 28ى مانگ لە یاریگاى نەجەفى نێودەوڵەتى کاتژمێر حەوتى ئێوارە بەڕێوەدەچێت، لە کاتژمێر 10ى شەوى هەمان ڕۆژیشدا، زەورا و کەرخ لە یاریگاى شەعبى نێودەوڵەتى ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە کۆبوونەوەیەکى هونەرى یەکێتى ناوبراودا لەسەر یارییەکانى قۆناغى پێش کۆتایى جامى عێراق، یەکێتییەکە لەسەر ڕەنگى درێسى یانەکان لە یارییەکاندا گەیشتە ڕێککەوتن.

هاوکات بڕیاریشدرا، دواى یەکسانبوونى یانەکان لە کاتى یاسایى یارییەکانى قۆناغەکەدا، ڕاستەوخۆ پەنا بۆ لێدانى یەکلاکەرەوە ببرێت و دوو تایمى زیادکراو بوونى نابێت.

گ . ف

Image