بەرشەلۆنە 100 ملیۆن یۆرۆ قەرزاری پیکێیە

PM:02:40:20/06/2022

572 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بەهۆی دواخستنی مووچەکەیەوە 100 ملیۆن یۆرۆ قەرزاری جیرارد پیکییە.

ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، بەهۆی قەیرانی دارایی پاش بڵاوبونەوەى کۆرۆنا یانەى بەرشەلۆنە بەشێک لە مووچەی یاریزانەکانی دواخست، ئەوەش وایکردووە بەرشەلۆنە لە ئێستادا بەتەنها 100 ملیۆن یۆرۆ قەرزاری جیرارد پیکێ بەرگریکاری یانەکەى بێت.

سپۆرت ئاشکراشیکرد، پیکێ لە هاوینی 2020 گرێبەستەکەى تا هاوینی 2024 نوێکردەوە و بۆ هاوکاری یانەکەى تەنها بەشێک لە موچەی ساڵانەى دواخست بۆ ئەو کاتەى لە قەیرانی دارایی ڕزگاری دەبێت، ئەوەش هۆکارە لەم ساتەدا بەرشەلۆنە بەتەنها ئەو بڕە پارە زۆرە قەرزاری پیکێ بێت و گرێبەستەکەشی لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و بەرشلۆنەش ناچار دەبێت مووچە کەڵەکەبووەکانی بداتەوە کە دەبێتە بارگرانیەکی گەورە و بەربەست درووستدەکات بۆ گواستنەوەى یاریزانان لە ئایندەدا.

جیرارد پیکێی 35 ساڵ لەم وەرزەدا بەشداری لە 39 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا کرد و دوا دەرکەوتنی بەرامبەر ڕیاڵ ملیۆرکا بوو لە سەرەتای مانگی پێنجی ڕابردوو، دواتر بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات کە لەم وەرزەدا پلەى دووەمی ڕیزبەندی لالیگای بەدەستهێنا.