کوردێک پێشنیاز بۆ فیفا دەکات

PM:07:23:18/06/2022

868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کوردێک پرۆژەیەک بۆ بەرەوپێشبردنى تۆپى پێ ئامادەدەکات و بەنیازە بیکات بە پێشنیاز بۆ یەکێتى تۆپى پێى جیهان.

دکتۆر ئالان قادر مامۆستاى زانکۆ سەرقاڵى ئامادەکردنى پرۆژەیەکى گشتگیرە تایبەت بە وەرزشى تۆپى پێ، بەمەبەستى بەرەوپێشبردنى وەرزشەکە لە هەموو ڕوویەکەوە.

دکتۆر ئالان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى ئێن ئاڕ تى ئاماژەى بەوەکرد، پرۆژەکەى لە سەرەتادایە و پێویستە لایەن باش و خراپەکانى لەبەرچاو بگیرێت و بە زانستى بکرێت.

دواى ئامادەبوونى پرۆژەکە، دکتۆر ئالان دەیەوێت پێشنیازى بکات بۆ یەکێتى تۆپى پێى جیهان و یەکێک لە دیارترین پێشنیازەکانیشى ئەوەیە گۆڵى دەرەوەى ناوچەى سزا بە دوو گۆڵ هەژماربکرێت.

گ . ف

May be an image of 1 person and standing