فێدرێر: ئەوەی نادال دەیکات سەرسوڕهێنەرە و باوەڕپێنەکراوە

PM:07:21:12/06/2022

896 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فێدرێر ڕایگەیاند ئەوەی نادال دەیکات سەرسوڕهێنەرە و کاتی گەڕانەوەشی بۆ یاریگاکان بە نادیاری هێشتەوە.

ڕۆجێر فێدرێری یاریزانی تێنسی سەرزەوی سویسری لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئانزایگەری سویسری دوپاتیکردەوە بردنەوەی نازناوی 14مینی رۆلان گارۆس لەلایەن رافاێل نادالەوە نایاب بوو.

فێدرێر وتی: نادال کاری سەرسوڕهێنەر دەکات، کاتێک نازناوی ژامرە 11ی رۆلاند گارۆسی بردەوە پێموابوو ئیر ناتوانێت ژمارەی نازناوەکانی بەرزتر بکاتبەڵام ئێستا هەموان دەیبینن ئەو بەردەوام هەوڵی بردنەوەی نازناوی زیاتر دەدات.

وتیشی: بە دڵنیاییەوە بەردەوام کار دەکەم بە توانم بە زوترین کات بگەڕێمەوە یاریکردن بەڵام تا ئێستا روون نییە لە چ پاڵەوانیەتیەکدا دەتوانم بگەڕێمەوە بۆ بەشداریکردن.

ئاماژەی بەوەشدا، تاکە ئامانجی لە ئێستادا گەڕانەوەی توانای جەستەیەتی و بەردەوامیش ڕاهێنان دەکات و هەر کاتێک هەستی بە باشبونی تەواوی کرد ئەوا کاتی گەڕانەوەی رادەگەیەنێت.

خ . ک