PM:05:31:07/06/2022
692 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆگبا دوپاتیکردەوە کە دەیەوێت باشترین بڕیار بدات و دڵخۆش بێت لە هەر
شوێنێک کە یاری تیادا دەکات.
لە ماوەی رابردوودا ڕۆژنامەکان بەردەوام باسیان لە داهاتوو پۆل پۆگبای
فەرەنسی کردووە کە نزیکبوەتەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس و جگە لەوەش
یانەکانی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدریدیش هەوڵی گواستنەوەیان داوە.
لە نوێترین
چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ پێگەی گۆڵ، پۆگبا رایگەیاند، دەیەوێت باشترین بۆ خۆی
دیاریبکات و بەدوای بڕیارێکی زۆر باشدا دەگەڕێت بەڵام پەلە ناکات.
یاریزانە
فەرەنسیەکە دەڵێت، ئامانجم ئەوەیە کە یاری تۆپی پێ بکەم و چێژ بە خۆم و هاندەران
ببەخشم لە یاریگادا، نامەوێت سەرنجم بە پروپاگەندە و شتە لاوەکیەکانەوە خەریک بکەم.
ئاماژەی بەوەشدا، شکستی
یاری و لەدەستدانی نازناوەکان بەشێکن لە جیهانی تۆپی پێ بەڵام گرنگ ئەوەیە دڵخۆش
بیت لەو شوێنەی کە یاری تیادا دەکەیت و هەست بکەیت کە ڕێزی کارەکانت دەگیرێت.
خ . ک