PM:04:04:07/06/2022
836 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆچیتینۆ
دوپاتیکردەوە تا کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە پاریس دەمێنێتەوە و میسیش بە سەرکردە
ناودەبات.
ماوریسیۆ
پۆچیتینۆی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جیرمان لە چاوپێکەوتنیکیدا لەگەڵ کەناڵی سپۆرت
سێی کەتەلۆنی رایگەیاند، پابەند دەبێت بە گرێبەستەکەیەوە و تا کۆتاییهاتنی کە
ساڵێکیترە لە ئەرکەکەی بەردەوام دەبێت.
پۆچیتینۆ وتی: هەموو
هەفتەیەک لە رۆژنامەکانەوە پروپاگەندەکان دەبینم کە باس لە دوورخستنەوەم دەکرێت
بەڵام گرنگیان پێنادەم و دەمەوێت وەرزی داهاتوو سەرجەم نازناوەکان لەگەڵ یانەکەم
بەدەستبهێنم.
وتیشی: دوای ساڵ و
نیوێک لە پاریس سان جیرمان خۆم وەک یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکان دەبینم و
نزیکیشبوین لە بردنەوە لە ڕیاڵ مەدرید بەڵام لە کۆتاییدا نازانین چی رویدا.
ئاماژەی بەوەشدا،
لیۆنیل میسی هاوشێوەی سەرکردەیەکی گەورەیە و دلخۆشی خۆی بە ڕاهێنەرایەتی کردنی ئەو
ئەستێرەیە دوپاتکردەوە و یاریزانەکانیش وەک یاریزانێکی گەورە سەیری دەکەن.
ئاشکراشیکرد، کیلیان مباپێ کاتێکی زۆر بیری کردەوە و لە کۆتاییدا بڕیارە
دروستەکەیدا و ئەوەش هەنگاوێکی گەورە دەبێت بۆ یانەکەیان تا وەرزی داهاتوو هەوڵی
بردنەوەی نازناوی چامپیۆنز لیگ بدات.
خ . ک