PM:10:33:30/05/2022
872 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی برۆین دوپاتیکردەوە نەیشن لیگ هیچ گرنگیەکی نییە و یاریزانەکان زیاتر ماندوو دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی، کیڤن دی برۆینی یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیکا ڕایگەیاند، پاڵەوانیەتی نەیشن لیگ هیچ گرنگیەکی نییە چونکە یارییەکان هاوشێوەی ڕاهێنانکردنە.
دیبرۆین وتی: بەشێوەیەکی گشتی ئێمە یاریزان لە خولە ناوخۆییەکان و خولە ئەوروپییەکان لە ماوەی وەرزێکدا بێ پشوودان ژمارەیەکی زۆر یاریدەکەین ئەوەش دەبێتە هۆی ماندوو بونمان و دوای ئەوە پێویستمان بە پشوو وەررتنە بەڵام لە ئێستادا نەیشن لیگ ڕێگرە لەو پشووە و بەو پێیەش لەماوەی 12 مانگدا تەنیا سێ هەفتە پشوو وەردەگرین.
وتیشی: ئێستا پێویستکراوە لەسەرمان بەشداری لەو پاڵەوانیەتیەدا بکەین و بە دڵنیاییشەوە بەردەوام داوای بردنەوە و ئەنجامی باشـان لێدەکرێت بەڵام لە کۆتایشدا هیچ شتێک ناگۆڕێت و هەرچیەکیش بڵێین سوودی نیە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجامدانی چوار یاریزانی لە تەنیا 11 رۆژدا تاوانێکی گەورەیە بەرامبەر یاریزانان دەکرێت و پێویستە چاو بە شێوازی خولەکەدا بخشێنرێتەوە.
خ . ک