خولی نایابی عێراق.. نەورۆز لە نەجەفی بردەوە و زاخۆ لەگەڵ نەفتی وەسەت یەکسانبوو

PM:06:04:29/05/2022

656 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق نەورۆز بردنەوەی بەسەر نەجەف بەدەستهێنا و زاخۆش لەگەڵ نەفتی وەسەت یەکسانبوو.

لە یارییەکانی هەفتەی 33ی خولی نایابی عێراق، یاەی نەورۆز لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەجەفی کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی چوار و 29 ئاسۆ رۆستەم دوو گۆڵی بۆ نەورۆز کرد و ئەو تایمەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 67 موعین ئەحمەد گۆڵێکی بۆ نەجەف کرد و سەرەنجام یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی نەورۆز کۆتاییهات.

لە یاریەکی تریشدا، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی نەفتی وەسەت بوەوە و یاریەکەشیان بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەم ئەنجامانە، نەورۆز خاڵەکانی گەیاندە 45 خاڵ و چوە پلەی هەشتەمی ریزبەندی، زاخۆش بە 44 خاڵ دابەزی بۆ پلەی نۆیەم.

یانەی نەورۆز لە کۆتا پێنج یاری لە خولی نایابی عێراق چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە یەک یاریشدا یەکسانبوە.

خ . ک