PM:11:39:26/05/2022
788 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشن ستایشی کریستیانۆ
رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات و بە
دیاردە ناوی دەبات.
مۆلەر لەلێدوانێکدا بە رۆژنامەی مارکای راگەیاندوە:
"کریستیانۆ یاریزانێکی نایاب و کەم وێنەیە".
وتوشیەتی: "هەمومان دەزانین رۆناڵدۆ یاریزانێکی
ئاسایی نییە، ئەو لەدەرکەوتن و نمایشە وەرزشیەکانیدا دیاردەیە".
مۆلەر بەردەوام بوە لە ستایشی رۆناڵدۆ و وتویەتی:
" گەر کاری بەردەوام و ماندوهێنەر نابێت ناتوانیت بۆ ماوەی چەند ساڵێکی یەک
لەدوای یەک بەو ئاستە بەرزە دەربکەویت و ئەو ژمارە زۆرەی گۆڵ تۆماربکەیت، ئەو
چەندین تایبەتمەندی جەستەی و هونەری نایابی تێدایە، ئەوەی زیاتر سەرنجی راکێشاوم
لێدانە سەرەکانیەتی".
لەکۆتایشدا لەسەر رۆناڵدۆ و مێسی هێرشبەرەکەی بایرن
وتویەتی: "ئەو دو یاریزانە لەهەموان جیاوازترن و لەسەروی تەواوی یاریزانانی
تۆپی پێوەن".