ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی لایپزیگی دەوێت

PM:10:58:26/05/2022

776 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت نکۆنکۆی ئەستێرەی لایپزیگ بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاماژەی بەوەکرد کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری بارودۆخی کریستۆڤەر نکۆنکۆی فەڕەنسی ئەستێرەی یانەی لایپزیگ دەکات کە وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا دیاریکرا.

ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی لە گواستنەوەی کیلیان مباپێ شکستیهێنا دەیەوێت بە چەند گرێبەستێکی جیاواز پێکهاتەی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ ئامادەبکات.

کریستۆڤەر نکۆنکۆی 24 ساڵ ئەم وەرزە سەرنجی چەندین یانەی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەکردبەهۆی ئەوەی نکۆنکۆ دەتوانێت لە چەند شوێنێکی جیاوازدا یاری بکات لە داهاتوودا سودیکی زۆر بە یانەی شاهانە دەبەخشێت.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشکراشیکرد ڕیاڵ مەدرید تاکە یانە نیە گرنگی بە گواستنەوەی نکۆنکۆ بدات چونکە یانەی چێڵسی ئینگلیزیش چاودێری یاریزانەکە دەکات.