PM:10:38:26/05/2022
532 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چەند یانەیەکی خولی ئینگلتەرا کێبڕکێی گواستنەوەی باستۆنی بەرگریکاری
ئینتەر دەکەن.
ئەلیساندرۆ باستۆنی ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بووەتە هۆی هەڵگیرسانی
ڕکابەریەکی توند لەنێوان یانەکانی خولی ئینگلتەرا و کێبڕکێی گواستنەوەی دەکەن.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایگەیاند باستۆنی لە بازنەی گرنگی
پێدانەکانی یانەکانی مان یونایتد و مان سیتی و تۆتنهامدایە و سەرجەمیان دەیانەوێت
گرێبەستی لەگەڵ بکەن.
پیپ گواردیۆلا هیواخوازە لەڕێگای گواستنەوەی ئەو بەرگریکارەوە کێشەی هێڵی
بەرگری یانەکەی چارەسەر بکات، لەهەمان کاتدا کۆنتی بەهۆی گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگ
پێویستی بە گواستنەوەی یاریزانەکە هەیە.
ئەو ڕۆژنامە بەریتانیە ئاماژەی بەوەکرد ئیریک تین هاگی ڕاهێنەری نوێی یانەی
مان یونایتد لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە پاڵپشتیەکی گەورەی دارایی پێدەگات لەپیناو
دوبارە بنیاتنانەوە پێکهاتەی یانەکە.
باستۆنی 23 ساڵ لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا 118 یاری لەگەڵ ئینتەر
ئەنجامداوە و توانیویەتی سێ گۆڵ تۆماربکات و هەست گۆڵیش دروستبکات.