PM:09:33:26/05/2022
840 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زە ئەتلەتیک باشترینی خولەکانی ئەوروپای دیاریکرد و بنزیمە باشترینی خولی
ئیسپانیایە.
ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی بەشێوەیەکی فەرمی خەڵاتی کۆتایی وەزری
بەسەر باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولە جیاوازەکاندا دابەشکرد و لە خولی ئیسپانیا
کەریم بنزیمە وەک باشترین یاریزانی خولەکە و گاڤیش وەک باشترین یاریزانی لاو
دیاریکران.
تایبەت بە خولی ئیتاڵیا ڕافائێل لیاوی ئەستێرەی یانەی میلان بە باشترین
یاریزانی خولەکە دەستنیشانکرا و پیرێ کالولوی هاوڕێشی وەک باشترین یاریزانی لاوی
سێریا ئەی دیاریکرا.
کریستۆڤەر نکۆنکۆی هێرشبەری یانەی لایپزیگ خەڵاتی باشترین یاریزانی
بۆندسلیگای بەدەستهێناو خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی ئەم وەرزەی خولەکەش بەخشرایە
شلۆتەربێرکی بەرگریکاری یانەی فرایبۆرگ.
لەکۆتایشدا کیڤن دی برۆینی یاریزانی مان سیتی خەڵاتی باشترین یاریزانی
پریمەرلیگی بەدەستهێنا و فیل فۆدینی ئەستێرەی هەمان یانە وەک باشترین یاریزانی
لاوی پریمەرلیگ دیاریکرا.