بنزیمە لەبەردەم تۆمارکردنی مێژوودایە

PM:08:59:26/05/2022

796 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیمە لەبەردەم تۆمارکردنی مێژوودایە و ژمارەکانی کریستیانۆ مەترسی شکاندیان لەسەرە.

بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا مکەریم بنزیمەی فەڕەنسی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید ژمارەیەکی پێوانەیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یەکسانکردەوە.

بنزیمە بە شایستەیی لە پێشەنگی ئەو یاریزانانەدایە کە لە یەک وەرزدا زۆرترین گۆڵیان لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی چامپیۆنزلیگدا تۆمارکردووە کە خاوەنی 10 گۆڵە و پێشتر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش بە هەمان ژمارەی گۆڵ ئەو ڕیکۆردەی بەناوی خۆیەوە تۆمار کردبوو.

لەئێستادا بنزیمە لەبەردەم تۆمارکردنی دوو ژمارەی پێوانەییدایە چونکە ئەگەر بێت و لە یاری کۆتایدایە گۆڵێک تۆماربکات ئەوا دەبێتە یەکەم یاریزان زۆرترین گۆڵی ىلە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی چامپیۆنزلیگدا تۆمار کردبێت.

لەهەمان کاتدا ئەستێرە فەڕەنسیەکە خاوەنی 15 گۆڵە و لە ئەگەری تۆمارکردنی دوو گۆڵی تر ئەوا ژمارە پێوانەییەکەی ڕۆناڵدۆ یەکسان دەکاتەوە کە لە وەرزێکدا 17 گۆڵی تۆمار کرد.