چوامینی: لیڤەرپوڵم خۆشدەوێت

PM:08:30:26/05/2022

660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چوامینی بەرپرسانی ڕیاڵ مەدریدی شۆکرد و دانی بەوەدانا لیڤەرپوڵی خۆشدەوێت.

لە ماوەکانی ڕابردوودا ناوی ئۆریلین چوامینی فەڕەنسی یاریزانی یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی بە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە دەبەسترایەوە و یانەی پاریس سان جێرمانیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدات.

سەرەڕای ئەوەی ڕۆژنامەکان دوپاتیانکردەوە چوامینی ڕۆشتنی بۆ ڕیاڵ مەدرید بەلاوە باشترە وەک لە هەڵبژاردنی پاریس سان جێرمان بەڵام ئەو یاریزانە خۆشەویستی خۆی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ دوپاتکردەوە و ڕەنگە ئەو یانە ئینگلیزیەش یەکێک بێت لە ئەگەرەکانی داهاتووی.

ئەو یاریزانە فەڕەنسیە ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ کێشەیەکی نیە لەوەی لە خولەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا یاری بکات و هەست دەکات توانای ڕاهاتنی لە هەرموو خولەکاندا هەیە.

جێگای باسە ئۆریلین چوامینی گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆ هاوینی 2024 کۆتایدێت.