جامی شای ئیسپانیای کچان.. بەرشەلۆنە چوار گۆڵی لە ڕیاڵ مەدرید کرد

PM:11:51:25/05/2022

340 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شای ئیسپانیا کچانی بەرشەلۆنە چوار گۆڵیان لە ڕیاڵ مەدرید کرد و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی بەدەستهێنا.

لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیای کچان، یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدرید بوەوە.

تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی کچانی بەرشەلۆنە کۆتاییهات، گۆڵەکەش لیکی مارتینێز لە خولەکی 19 تۆماریکرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 47و 52 و 75 بۆنماتی و کالدێنتی و ئۆشوالا سێ گۆڵی تریان تۆمارکرد و یاریەکەیان بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەیان کۆتایی پێهێنا.

بەم ئەنجامە، کچانی بەرشەلۆنە گەیشتنە یاری کۆتایی جامەکە و لەو یاریەشدا رووبەڕووی سپۆرتینگ دی هوێلڤا دەبێتەوە، کچانی ڕیاڵ مەدریدیش ماڵئاواییانکرد.

خ . ک