بایرن میونشن بە دوو مەرج دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی دەبێت بۆ بەرشەلۆنە

PM:11:20:25/05/2022

936 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی دەیەوێت لە بایرن بڕوات و یانەکەشی بە دوو مەرج ئامادەن دەستبەرداری ببن.

ماتیۆ مۆریتۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ڕایگەیاندوە، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی تەنیا بەرشەلۆنەی لە بیرکردنەوەدایە و دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت.

لە لایەکی تریشەوە ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، یانەی بایرن میونشن بە ئاسانی دەستبەرداری هێرشبەرە پۆڵەندیەکەی یانەکەیان نابن لە هاوینی ئەمساڵدا.

ڕۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەکە تەنیا بە دوو مەرج ئامادەن ڕێگا بە ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤسکی بدەن بۆ یانەی بەرشەلۆنە کە یەکەمیان ئۆفەرێکی نایابە کە پێشکەشیان بکرێت و بڕەکەی لە 50 ملیۆن یۆرۆ کەمتر نەبێت چونکە بە کەمتر لەو بڕە ڕازی نابن.

مەرجی دووەمی یانە باڤاریەکە بۆ دەستبەرداربوون لە لیڤا ئەوەیە کە یانەکە پێش فرۆشتنی شوێنگرەوەی بۆ دیاری کردبێت و ڕێککەوتنیان لەگەڵدا کردبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ئەو دوو مەرجە جێبەجێ نەکران ئەوا یاریزانە پۆڵەندیەکە ناچار بە مانەوە لە ڕیزەکانیان دەکەن تا کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی کە هاوینی 2023یە.

مارکا دوپاتیکردوەتەوە، بینی زهاڤی بەڕێوەبەری کارەکانی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر مەرجە تاکە کەسییەکان ڕێککەوتون و تەنیا ڕەزامەندی یانە ئەڵمانیەکەی ماوە.

خ . ک