PM:11:03:25/05/2022
1068 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێفرین ڕایگەیاند ڕیاڵ مەدرید هەمان گرێبەستی پاریسی پێشکەشی مباپێ کردووە و شکاندنی یاسای یاری خاوێنیش لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکەن.
ئەلیکساندەر چێفرینی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڵاویکردەوە، ڕیاڵ مەدرید و هیچ یانەیەکی تریش مافی ئەوەیان نییە کە یوفا ئاگادار بکەنەوە کە دەبێت چی بکات.
چێفرین ڕایگەیاند، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید توڕەن بەهۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەڵام ئەوانیش هەمان ئۆفەری یانە فەرەنسیەکەیان پێشکەشی یاریزانە مباپێ کردووە و لە دوایدا رەخنە لە هەڵسوکەوتی یانە فەرەنسیەکە دەگرن.
دوپاتیشیکردەوە، یاسای یاری خاوێن وەک خۆی جێبەجێدەکرێت لەلایەن یەکێتیەکەیانەوە، هەر یانەیەک سەرپێچی ئەو یاسایە بکات بەدڵنیاییەوە لە پاڵەوانیەتیەکانیان دووریدەخەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا،بەشێک لە یانە ئینگلیزییەکانیش سەرمایەداری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەمریکی خاوەنیانن و دڵتەنگ دەبن کاتێک تۆمەتیان ئاراستە بکرێن.
خ . ک