ڕیزبەندی باشترین یانەکانی ئەوروپا بڵاوکرایەوە

PM:10:44:25/05/2022

1472 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن باشترین یانەی پێنج ساڵی رابردووی ئەوروپایە و ڕیاڵ مەدرید لە پلەی پێنجەمدایە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لیستی باشترین یانەکانی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بڵاوکردەوە، بایرن میونشنی ئەڵمانی بە کۆکردنەوەی 138 هەزار خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە.

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە 134 هەزار خاڵ لە پلەی دووەمدایە و یانەی مانچستەر سیتیش کە هەمان خاڵی هەیە لە پلەی سێیەمدایە، چێڵسیش 123 هەزار خاڵی هەیە و پلەی چوارەمی گرتوە.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیش خاوەنی 122 هەزار خاڵە و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی باشترین یانەکانی ئەوروپادا دەبینرێت لە پێنج ساڵی رابردوودا، یانەی بەرشەلۆنەی هەمان وڵاتیش لە پلەی شەشەمدایە بە کۆکردنەوەی 114 هەزار خاڵ.

لە پلەکانی حەوتەم تا دەیەمی باشترین یانەکانی ئەوروپا هەریەکە لە پاریس سان جێرمان و یۆڤانتۆس و ئەتلەتیکۆ مەدرید و مانچستەر یونایتد دەبینرێن.

خ . ک