مباپێ گفتوگۆی لەگەڵ یانەیەکی تریش کردووە

PM:12:25:24/05/2022

644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ دوپاتیکردەوە جگە لە پاریس و ڕیاڵ مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ لیڤەرپوڵیش ئەنجامداوە.

کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دانی بەوەدانا کە لەگەڵ یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵدا لە پەیوەندیدا بووە پێش ئەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان ڕابگەیەنێت.

مباپێ بەشێوەیەکی فەرمی و بۆ ماوەی سێ ساڵ تا 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێکردەوە و یانەی ڕیاڵ مەدریدی بەتەواوی بێهیواکرد.

ئەو ئەستێرە فەڕەنسیە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی تێلیگرافی ئینگلیزی ڕایگەیاند یانەکانی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید تاکە یانە نەبوون کە گفتوگۆی لەگەڵ کردوون چونکە لەگەڵ لیڤەرپوڵیش گفتوگۆی کردووە تا پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

لەکۆتایشدا وتی: لیڤەرپوڵ یانەیەکی بەهێزە و یانەی دڵخوازی دایکمە و چەندین جار بەرامبەریان یاریم کردووە بێگومان یانەیەکی گەورەیە.