PM:12:10:24/05/2022
412 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی رۆلان گارۆس جۆکۆڤیچ و نادال بە بردنەوە دەستیانپێکرد و فافرینکا و
ئۆبلێکاش ماڵئاواییانکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی رۆلان گارۆس بۆ تێنسی سەرزەوی کە یەکێکە
لە پاڵەوانیەتیە گەورەکانی گراند سلام، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی و بۆچیتۆ نیشۆکای
ژاپۆنی بەرامبەر یەکتر یاریان کرد.
جۆکۆڤیچ بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا،
خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ، شەش بە یەک، شەش بە سفر گێم بوون.
لە یاریەکی تریشدا، رافاێل نادالی ئیسپانی خاوەن زۆرترین نازناوی پاڵەوانیەتیەکە
بەرامبەر جۆردۆن تۆمسۆنی ئوسترالی یاریکرد.
نادالی بە ئاسانی و دوای تەنیا دوو کاتژمێر و پێنج خولەک بە سێ کۆمەڵەی
بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵەکانی هەر سێ کۆمەلەکەش شەش
بە دوو گێم بوون.
لە یاریەکانی تریشدا، نیکۆلاس باشیلاشڤیلی جۆرجی بە زەحمەت و بە ئەنجامی سێ
کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە لە ماکسیمی ئەمریکی بردەوە، فافرینکای سویسریش لە
ئەنجامێکی چاوەروان نەکراودا شکستی هێنا بەرامبەر کۆنرتن مۆتی فەرەنسی.
لە هەمان قۆناغ، دانێل ئیڤانزی بەڕیتانی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە
فرانچیسکۆی ئەرجەنتینی بردەوە و ڕیلی ئۆبلێکاش بە کراینۆڤیچ دۆڕا.
بەم ئەنجامانە، جۆکۆڤیچ و نادال و باشیلاشڤیلی و ئیڤانز و کراینۆڤیچ
سەرکەوتنیان بقۆناغی دووەم بەدەستهێنا و فافرینکا و تۆمسۆن و ئۆبلێکا و ماکسیم
ماڵئاواییانکرد.
خ . ک